بە هەڵپەڕکێ و خۆشى
کورتەباڵایان رۆژێکى خۆشیان تێپەڕاند
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
ئەمڕۆ رۆژى کورتەباڵاکان بوو، چونکە لە سەیرانگاى دووکان گەشتێکى بە کۆمەڵیان ئەنجامداو تێر هەڵپەڕین و خۆشیان دەربڕى.
عومەر جەبار کە سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵایانى کوردستانە و ساڵانە کۆمەڵەکەیان گەشتى بە کۆمەڵ بۆ کورتەباڵایان رێک دەخات، بە 964ـى وت،”ئەو گەشتانە گرنگن چونکە هەرچى قەیران و کێشەیە لەبیرمان دەباتەوە و بەیەکەوە خۆشى دەردەبڕین”.
ئاڤێستا دڵشاد کە یاریزانى بەرزکردنەوەى قورساییە لە هەڵبژاردەى عێراق، هەر وەکچۆنى هێزى خۆى پیشاندەدات بۆ بەرزکردنەوەى قورسایى، ئاواش لە گەشتەکەدا دەستى کرد بە هەڵپەڕکێ و تا پێى کرا شایى کرد.
ئەو بە 964ـى وت،”بەرنامەى هەیە ئەمجارە بە بەرزکردنەوەى کێشى قورستر لە جاران، بەشدارى پاڵەوانێتییەکان بکات”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح