کەرکوک
پزیشکانی گرێبەست سێ رۆژە بۆ موچە مانیان گرتووە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پزیشکانی گرێبەستی کەرکوک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بۆ رۆژی سێیەم بەردەوامن لەمانگرتن و نەخۆشخانەکانیان چۆڵ کردوە ودەوامی تێدا ناکەن، ئەمڕۆ سێیەم رۆژی مانگرەنەکەیانە دوای ئەوەی بێ هیوابوون لەوەی کەس بەهانایانەوە ناچێت لەبەردەم فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک گردبوونەوە.
ئەو پزیشکانە رایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و ناڕۆنەوە ناو نەخۆشخانەکان تاکو لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەچێت، لە ئێستادا هیچ پزیشکێکی خولاوی گرێبەست دەوام ناکات و هەریەک لە نەخۆشخانەکانی ئازادی و کەرکوکی گشتی و ژنان و منداڵانی نەسڕ و حەویجە و داقوق و منداڵانیان چۆڵ کردووە.
بوشرە محەمەد یەکێکە لە پزیشکەکان بە 964ـی وت، ماوەی چوار مانگە دامەزراوین بە گرێبەست بڕیار بوو مانگانە 400 هەزار دینارمان پێبدەن وپاشان بکرێن بە هەمێشەیی بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە موچەیەکیان پێ نەدراوە، وتیشی لە ئێستادا سەرتاسەری عێراق هیچ پزیشکێکی خولاو دەوام ناکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی