سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە
یادى کۆمەڵکوژى سپایکەرە
سبەی لە کەرکوک پشووی فەرمییە؛ تاقیکردنەوەکان ناوەستن
964+
وریا فەتاح
پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمی بێت، بەڵام ئەو ناوەندانەی تاقیکردنەوەیان هەیە دەوام دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک، راگەیاندنی ئەم پشووە وەک وەفایەکە بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی سپایکەر، هەروەها بۆ رێزلێنانە لە قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکان لە دژی داعش و ساڵیادی دەرچوونی فەتوای مەرجەعیەتی باڵا.
پارێزگاری کەرکوک جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشووەکە بە هیچ شێوەیەک زانکۆ، کۆلێژ و ناوەندە پەروەردەییەکان ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان هەیە و دەبێت تاقیکردنەوەکانیان بەردەوام بێت.
هەروەها، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پابەند کراون کە سبەی لەسەر کارەکانیان بن و ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیان جێبەجێ بکەن.
کۆمەڵکوژیی سپایکەر کارەساتێکە لە حوزەیرانی 2014 روویدا، کاتێک چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر شاری تکریتدا گرت.
لەو تاوانەدا، چەکدارانی داعش نزیکەی 1700 سەرباز و خوێندکاری سەربازیی بێچەکی عێراقییان لە سەربازگەی سپایکەر رفاند و بەکۆمەڵ گوللەبارانیان کردن.