لە رووبارەکەی گەلی عەلی بەگ

بەرگری شارستانی بە تەکنیکێکی نوێ بەدوای سێ تەرمەکەدا دەگەڕێت

ئاکام غەفور – سۆران

بەرگری شارستانی سۆران لە رێگەی تەکنیکی نوێوە کاری گەڕان و سۆراغکلردنیان بە دوای ئەو سێ تەرمەدا دەستپێکردووە کە سێ رۆژ لەمەوبەر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەوتبوونە ناو ئاوی رووبارەکە.

پەیامنێری 964 لەبارەی ئەو تەکنیکەی نوێیە زانیاری لە شارەزایانی بەرگری شارستانی سۆران کۆکردووەتەوە و بەشێوەیەکی مەیدانی چۆنیەتی کارپێکردنی تەکنیکەکەتان بۆ روون دەکاتەوە.

سستمەکە لەرێگەی کامێرای حەرارییەوە کاردەکات و کەسێکی بەرگری شارستانیش بەشێوەیەکی بەردەوام کاری لەسەر دەکات و چاودێری گەڕانەکان دەکات.

ئەم تەکنیکە جگە لە رۆژ بەشەویش کاردەکات و هەرچی تەنێکی نامۆ تۆماربکات بە رەنگێکی جیاواز پیشانیان دەدات.

بەرگری شارستانی سۆران هیوایەکی باشیان لەسەر ئەم تەکنیکە نوێیە هەڵجستووە کە بتوانن لەرێگەیەوە هەر سێ تەرمەکە بدۆزنەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن