گەرمیان

 مێردمنداڵێک خنکا لە کاتى مەلەکردن خنکا

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر، مێردمنداڵێک لە پڕۆژەیەکى ئاودێرى سنوورى گەرمیاندا، لە کاتى مەلەکردن خنکا.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژى بەرگرى شارستانى گەرمیان بە 964ـى وت،” کەمێک لەمەوبەر، مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵان، لە کاتى مەلەکردن لە پڕۆژەى ئاودێرى باڵەجۆ کە دەکەوێتە سنوورى گەرمیان، خنکا”.

مێردمنداڵەکە  دانیشتووى گوندى ساڵح ئاغایە و لە ئێستادا تەرمەکەى لە پزیشکى دادى کەلارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح