سەعاتی سفر
شەڕ نەوەستاوە و پشوو وەرگرتنە، وڵاتانی دیکەش لەسەر ئاگرن
964+
ژووری هەواڵ
وا دەردەکەوێت هەموو شتێک بەرەو هێوربوونەوە بڕوات و شەڕەکە بوەستێت، کەچی ئامادەکاری هەردوولاش نە ئەمریکا و نە ئێران هەر نەوەستاوە، ئەمە شەڕ وەستانە یان پشوو وەرگرتنە لەم بەرنامەی سەعاتی سفر بە وردی تیشک خراوەتە سەری.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی، لە بەرنامەکەدا بە وردی تیشکی خستووەتە سەر ئەو دخەی ئێستا هەیە و پێی وایە ترەمپ نایەوێت شەڕ بکات بەڵام ئیسرائیل لەگەڵ شەڕدایە و پێدەچیت لەو بابەتی شەرەدا لەگەڵ ئیسرائیل نەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا چووەتە قۆناغێکی هەستیار و رووسیا بە قەبارەی گەورە و گورزی کوشندە دەست دەوەشێنێت.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی سەعاتی سفر و دەتوانن بینەری بن:
– شەڕ نەوەستاوە و ئەمە پشوو وەرگرتنە
– فڕۆکەی سووتەمەنی ئەمریکی لە ئیسرائیل زیادی کردووە
– ئێران دەڵێت پارە وەرگرتن لە گەرووی هورمز خاوە نییە
– وڵاتانی خەلیج داوای بەشە پارە دەکەن لە هورمز
– پاکستان خەمیەتی و ئەویش زیانی بەرکەوتووە
– ئیسرائیل و میسر 100 بنکەیان بەرامبەر یەک کردووەتەوە
– بۆ دوو زلهێزەکە چوونە چین؟
– چین گوێ بە ئەمریکا نادات و هێزی بردووەتە تایوان
– روسیا شەڕەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا بردە ئاستێکی تر
– ئەمجارە تەرکیزی هێرشەکان بۆ سەر کیێڤ بووە
– ئۆکرانیا دەستی گەیشتووە بە قوڵایی روسیا
– سارمات موشەکە ئەتۆمییە وێرانکەرەکە
– روسیا موشەکی ئەتۆمی لە قوڵایی دەریا شاردووەتەوە
– هەزاران کەس لە خزمەتی سەربازیی ئیسرائیل هەڵاتوون
– یەهودییەکانی حەریدیم کێن؟
– هەوڵی تیرۆرکردنی ئیڤانکای کچی ترەمپ
– سەرۆک و کەسوکاری پاش وازهێنانیشی پاسەوانی دەکرێن