زیانی گیانی نەبووە
ئاگرەکەی پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامک کۆنتڕۆڵ کرا
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئاگرەکەی پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامک کۆنتڕۆڵ کرا و تیمەکان سەرقاڵی ساردکردنەوەی شوێنەکەن.
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامکی سەربە پارێزگای هەولێر ئاگریگرت، پەیامنێری 964 چووەتە نزیک پاڵاوگەکە و بەقسەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە، تا ئێستاش زیانەکانی بەوردی نەزانراوە، بەڵام ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ساڵی رابردووش بەدیاریکراوی رۆژی 16.5.2025 شۆفێرێک لە پاڵاوگەی کۆچەری ناحیەی شەمامک کەوتە ناو خەزانێکی نەوتەوە و خنکا، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی چوونە شوێنی رووداوەکە و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکە، دووان لە کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر کەوتنە ناو خەزانەکەوە و ئەوانیش خنکان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری