دۆناڵد ترەمپ:

“گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن؛ رەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچی لێ نازانن”

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران کەس نەیبینیوە و هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، بۆیە داوا دەکات، گوێ لەو کەسانە نەگیرێت کە رەخنەی لێ دەگرن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تازەترین پۆستی خۆیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “ئەگەر لەگەڵ ئێران رێککەوتنێک بکەم، ئەوا رێککەوتنێکی باش و دروست دەبێت، نەک وەک ئەو رێککەوتنەی ئۆباما کردوویەتی، کە بڕە پارەیەکی زۆری کاشی بە ئێران بەخشی و رێگەی بۆ چەکی ئەتۆم کردەوە”.

“رێککەوتنەکەمان تەواو پێچەوانەیە، بەڵام کەس نەیبینیوە، یان نازانێت چییە، تەنانەت هێشتا بە تەواوی دانوستانیشی لەسەر نەکراوە، بۆیە گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن، کە رەخنە لە شتێک  دەگرن کە هیچی لەبارەوە نازانن”، ترەمپ وادەڵێت.

ترەمپ دووپاتیشیکردووەتەوە، “بە پێچەوانەی ئەوانەی پێش من کە دەبوو ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر ئەم کێشەیەیان چارەسەر بکردایە، من رێککەوتنی خراپ ناکەم”.