"کاری هاوپەیمانانە"
باڵۆنە چاوتیژەکە لە ئاسمانی هەولێری پایتەخت هەڵدرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای 16 رۆژ باڵۆنەکەی هاوپەیمانان لەسەر ئاسمانی هەولێر هەڵدرایەوە کە بۆ حاڵەتی ئەمنیی و بینینی موشەک و درۆن بەکاردەهێنرێت.
سەرەتای ئەم مانگە بوو باڵۆنەکە لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر داگیرا و ئەمڕۆ جارێکی دیکە چووەوە ئاسمان، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، “بڕیاری داگرتن و بردنەسەرەوەی باڵۆنەکە لە دەستی هێزەکانی هاوپەیمانان دایە و ئاگاداری وردەکارییەکانی نین، بەڵام دەزانین کە بۆ چاودێری ئەمنیی و بینینی موشەک و درۆن بەکاردەهێنرێت”.
دەوترێ باڵۆنەکە وەک رادار بەکارێت و لە دووری 50 کیلۆمەتر بە هەر چواردەوری خۆیدا موشەک و درۆنەکان دەبینێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری