بە کۆمەڵ دەست بەسەردەکرێن

هەڵەبجە و رانیە بەدەست مانگای بەڕەڵاوە هەراسان بوونە

فەرهاد حەسەن

مانگای بەڕەڵا دیمەنی سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەو شاری رانیەی ناشیرین کردووە و تیمەکانی چاودێری دۆخی شاریش زوو زوو کۆیاندەکەنەوە و دەستبەسەریان دەکەن.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە گەشتوگوزاری ئیدارەی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە مانگای بەڕەڵا بە کۆمەڵ لەسەر شەقامەکانی رانیە دەنیدرێن و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە کۆکراونەتەوە.

لە هەڵەبجەش یەکەمجار نیەە مانگای بەڕەڵا دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بەڵکو وەک ئەوەی شارەوانی ئەو پارێزگایە زوو زوو بڵاویدەکاتەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم دیاردەیە لە ناو بازاڕی شارەکەیاندا هەیە و تاوەکو ئێستاش کۆتایی نەهاتووە و تەنیا ئەمڕۆ شەممە تیمەکان دوو هەڵمەتیان ئانجام داوە و ژمارەیەک مانگایان دەستەسەرکردوون.

ئەوەی تایبەتە بە ئیدارەی راپەڕینیش پۆلیسی ئەو ئیدارەیە دەڵێت لە هەڵمەتێکدا کە بەشی پۆلیسی شارەوانی بە هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی ئانجامیان داوە توانی،یانە ژمارەیەکی زۆری ئەم مانگایانە دەسربەسەر بکەن، کە بوونەتە مایەی ناشیرینکردنی گەڕەك و ڪۆڵانەکانی ناو شاری رانیە و زیانیان بە باخچەکان و دەرختەکانی گەڕەك و ڪۆڵانەڪانیش گەیاندووە.

دەشڵێت، هەڵمەتەکە لە رۆژانی ئایندەدا بەردەوام دەبێت و ئاگاداری خاوەن مەڕو مەڵاتەکانی نزیک شار و ناو شاریشی کردووەتەوە بە هیچ جۆرێک رێگەپێدراو نیە مەڕ و ماڵاتەکانیان لە ناو شاردا بەڕەڵای گەڕەك و کۆڵانەکان بکەن تەنیا لەو شوێنانە رێگەپێدراوە کە تایبەتە بە بەخوێکردنی مەڕ و ماڵاتەکانیان.