نرخیان تا 5 هەزار دۆلار دەڕوات

لە هەولێر ڤێستیڤاڵی باڵندە و پەلەوەرە دەگمەنەکان بەڕێوەچوو

964+

ئەحمەد شەمزین

ئارەزوومەندانی پەلەوەر لە چاخانەی کەوبازانی شاری هەولێر، ڤێستیڤاڵی پایزەیان بە نمایشکردنی سەدان جۆری مریشک و پەلەوەری دەگمەن ئەنجامدا، کە نرخی هەندێکیان دەگاتە پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ئیبراهیم فەقێ، کە خاوەن پەلەوەرە بە 964ی راگەیاند: “جۆرێک لە مریشکمان هەیە بە ناوی ‘جنجڕ شینی کوردی’ کە بەرهەمی ناوخۆیە، رەچەڵەکی ئەم مریشکە بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە کاتێک لەلایەن دوو ئارەزوومەند بە ناوەکانی (مام کاکەڕەش) و (مام یاسین) رەگەزەکەی تێکەڵکراوە و پەرەی پێدراوە، ئێستا نرخەکەی لە بازاڕدا تا پێنج هەزار دۆلار (50 وەرەقە) دەڕوات.

لە لایەکی دیکەوە، هەردی عەبدولحەکیم، ئەندامی کۆمەڵەی شامیی عێراقی بۆ 964 وتی: “پەلەوەری شامی تایبەتمەندی بەرز و دەگمەنی هەیە؛ باڵایان تا یەک مەتر بەرز دەبێتەوە و چاوەکانیان وەک هێلکە خڕن، نرخەکانیان لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 10 هەزار دۆلار (دەفتەرێک).”

پێداچوونەوە: پەری ساڵح