دژى بڕیارێکى سودانى

جوتیارانى کوردى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان گردبوونەوە

964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک

سودانى پێش ئەوەى دەسەڵات جێبهێڵێت، بڕیارێکى دەرکرد کە جوتیارانى کوردى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان تێیدا زەرەرمەندى سەرەکین، چونکە بەپێى بڕیارەکە بۆ هەر تۆنێک گەنم 500 هەزار دینار دیاریکراوە بۆ ئەو زەویانەى لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵین.

ساڵى پار، جوتیاران بۆ هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دیناریان وەرگرتووە، بەڵام بڕیارەکەى سوودانى 350 هەزار دیناریان لێ کەم دەکاتەوە.

بڕیارەکە کە بەلاى جوتیارانەوە نادادپەروەرییە، چونکە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان 400 هەزار دۆنم زەوى کشتووکاڵى لەدەرەوەى پلانى کشتوکاڵین، جوتیاران ترسیانە ئەگەر بڕیارەکە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە رەنجبەخەسار لێى دەربچن، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە گردبوونەوە و داوا دەکەن وەک پار تۆنێک گەنمیان بە 850 هەزار لێ وەربگیرێت، ئەگینا قازانج سەرى مایە دەخوات و ناتوانن ئەوەى لێیان خەرج کردووە، وەریبگرنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح