بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى:

بۆماوەى حەوت رۆژ؛ لە کاتژمێر 10ـى شەو تا 5ـى بەرەبەیان تونێلى پێشڕەو دادەخرێت

وریا فەتاح

هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە کە لەمشەوەوە تا حەوت شەوى داهاتوو، بۆماوەى حەوت کاتژمێر، تونێلى پێشڕەو دادەخرێت.

وەک ئەوەى هاتوچۆى سلێمانى باسى دەکات، داخستنەکە لە ئەمڕۆ 17.5.2026ـەوە بۆ ماوەى حەوت رۆژ، هەموو شەوێک لە کاتژمێر 10 تا 5ـى بەرەبەیان، تونێلى پێشڕەو بەڕووى هاتوچۆى شۆفێراندان بەربەست دەکرێت.

هۆکارى داخستنەکەشى بۆ مەبەستى کارکردن و پاککردنەوەى تونێلەکە گەڕاندووەتەوە.

تونێلى پێشڕەو یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکانى سلێمانى کە ناوچەى شارباژێر و ماوەت و سیتەک، بە شارى سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.