لە بۆسەیەکدا

بیانییەکی تۆمەتبار لەناو بازاڕی خورماتوو گیرا

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

​لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیی هاوبەشدا مەفرەزەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و پۆلیسی خورماتوو، لەناو بازاڕی گەورەی قەزاکە تۆمەتبارێکی بیانی دەستگیردەکەن.

بۆسە بۆ تۆمەتبارەکە دانراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.4.2026، محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و چاودێرییەکی چڕ، مەفرەزەکانیان توانییان لە نزیک بازاڕی گەورەی قەزاکە بۆسەیەکی توند بۆ تۆمەتبارەکە بنێنەوە، لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە کە رەگەزنامەی بیانییە دەستگیرکرا، کە بڕی 775 گرام مادەی هۆشبەری پێ بووە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی خورماتوو وتی، سەرجەمی ماددەکە لە جۆری کریستاڵ بووە و بەنیاز بووە لەناو شارەکەدا ساغی بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاکە رایگەیاندووەم هێزەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان و رێگە نادەن هیچ کەس و گروپێک ژەهری ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا بڵاو بکاتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار رادەستی لایەنی یاسایی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خورماتوو؛ شۆرتی کارەبا دوکانێکی جلوبەرگی بەتەواوی سوو...

خورماتوو؛ شۆرتی کارەبا دوکانێکی جلوبەرگی بەتەواوی سووتاند

رۆژنامەنووسانی خورماتوو

رۆژنامەنووسانی خورماتوو "بێکەس" و "بێ زانیاری" ماونەتەوە