ئاکسیۆس:

پلانێکی “کورت مەودا و بەهێز” بۆ لێدانی ئێران دراوەتە ترەمپ

964+

فەرهاد حەسەن

ئاژانسی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لایەن براد کوپەر، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە پلانێکی نوێی پێگەیشتووە لەبارەی ئەگەری کردەوەی سەربازی لە دژی ئێران.

ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەکانەوە دەڵێت، پلانەکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا “کورت مەودا و بەهێز”ە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، کە پێدەچێت ژێرخانی ئەووڵاتە بکاتە ئامانج.

پێشتر، ترەمپ هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانی ئێرانی کردبوو، شارەزایانی یاسای نێودەوڵەتی دەڵێن ئەم جۆرە لێدانانە دەتوانێت تاوانی جەنگ پێکبهێنێت، کە رێکەوتننامەی جنێڤیش لە ساڵی 1949دا ئەو جۆرە هێرشکردنەی بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە پێویستن بۆ ژیانی مەدەنی، قەدەغە کردووە.

لە ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆسدا هاتووە کە پلانێکی دیکە کە چاوەڕوان دەکرێت بخرێتە بەردەم ترەمپ، تیشک دەخاتە سەر دەستەبەرکردنی بەشێک لە تەنگەی هورمز بۆ ئەوەی بە رووی کەشتیوانی بازرگانیدا بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکراوە، رەنگە ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازی زەمینی تێدابێت.

سێنتکۆم بەردەوامە لە پیشاندانی هێز و سەربازەکانی لە رۆ...

سێنتکۆم بەردەوامە لە پیشاندانی هێز و سەربازەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست