"لە شەمێران"
40 تۆن پاشماوەی گەشتیاران کۆکرایەوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
شەمێران، ئەو ناوچە گەشتیارییەى جێژوانى سروشت و گەشتیارانە، ئەمڕۆ 40 تۆن پاشماوەى گەشتیارانى لێ پاککرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.4.2026 فەرمانگەکانی قەزای دەربەندیخان و چالاکوانان و ژینگەدۆستان ھەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی گەشتیارانیان لە ناوچەی شەمێران ئەنجامدا.
لە هەڵمەتەکەدا، زیاتر لە 300 کەس بەشداریان کردوو هەردوو ناوچەى گەشتیارى بانقۆین و دورگەى ئەسپەکان پاککرایەوە.
زریان سابر، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”جگە لە ئەمڕۆ کە 40 تۆن پاشماوە کۆکراوەتەوە، سبەینێش بەردەوان دەبێت”.
داواش لە گەشتیاران دەکات، کاتێک گەشتى خۆیان ئەنجام دەدەن و چێژ لە سروشت دەبینن، سروشتى ناوچەکە پیس نەکەن و جێگاکانى حۆیان پاکبکەنەوە و پاشماوەکانیان فڕێ نەدەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح