سەرەتا لە چوارقوڕنەوە

لە ئیدارەی راپەڕین دابەشکردنی زەوی دەستی پێکرد

فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین

دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی راپەڕین دەستی پێکرد، ئەمڕۆ دووشەممە 3.8.2026، شارەوانی چوارقوڕنە وەک یەکەم شارەوانی بە دابەشکردنی 142 پارچە زەوی بووە پێشەنگی دابەشکردنی زەویی لە ئیدارەکە

زەویە دابەشکراوەکان تا تۆمار دەکرێن نابێ کڕین و فرۆستنیان پێوە بکرێ.

رێباز پیرۆت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەڕین بە 964 ی وت، دابەشکردنی زەوی ئەمڕۆ وەک دەستپێک لە شارەوانی چوارقوڕنە دەستی پێکرد کە 148 پارچە زەویە.

لە هەفتەی، داهاتووش هەموو ئەو زەوییانەی بەردەستن بەپێی خاڵبەندی دابەشیان دەکەن، ئەو وتیشی، ئەو شارەوانییانەی زەوییان نییە ئیجرائاتەکان خێرا دەکەین بۆ دابینکردنی.

24 هەزار و 480 فەرمانبەر و موچەخۆر و پێشمەرگە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، کە زیاتر لە 8 خاڵیان هەیە وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا