دژ بە شێرپەنجەیە

کۆمپانیای مۆدێرنا لە قەزانجایە و ڤاکسینەکەش یەکلانەکراوەتەوە

ئەحمەد مستەفا

ئەوانەی پشکی کۆمپانیای مۆدێرنایان هەبوو کە بانگەشەی دۆزینەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەی کرد، شەو کاتێ خەوتن بێئاگابون لەوەی سبەی کە هەڵدەستن لەخەو پارەکانیان بووەتە دوو ئەوەنە و نیو، لە کاتێکدا ئەو ڤاکسینە تەنیا پەرەی پێ دراوە.

ئێستا، پشکی کۆمپانیای مۆدێرنا 170% بەرزبوەتەوە.

ئەوەی بایی دەفتەرێک پشکی مۆدێرنای هەبوبێت بووە بە دوو دەفتەر و 70 وەرەقە، ئەوە لە کاتێکدا بەهای پشکەکانی لە یەک ساڵدا پێنج ئەوەندە بەرزبووەتەوە.

Moderna چییە؟

Moderna کۆمپانیایەکی بایۆتێکنەلۆجیی ئەمریکییە، کە بە تایبەتی بە تەکنەلۆژی mRNA ناسراوە. ئەمە هەمان تەکنەلۆژییە کە لە ڤاکسینی COVID-19 ـی Moderna بەکارهات. کۆمپانیاکە لە Cambridge، Massachusetts ـە و لە ساڵانی رابردوودا لەسەر ڤاکسین و چارەسەری mRNA بۆ نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کاری کردووە.

ڤاکسینەکە چۆن کار دەکات؟

ناوی کاندیدی ڤاکسینەکە intismeran autogene ـە (پێشتر بە mRNA-4157/V940 ناسراوە). ئەمە ڤاکسینێکی کەسی‌کراوەیە؛ واتە بۆ هەر نەخۆشێک بە پێی تایبەتمەندییە ژینەتییکییەکانی دروست دەکرێت.

بە شێوەیەکی سادە:

دۆخی نەخۆش دوای نەشتەرگەری شیکردنەوەی ژینەتییکی بۆ دەکرێت.
گۆڕانکارییە تایبەتەکانی خانە شێرپەنجەییەکان دیاری دەکرێن.
ڤاکسینەکە بە mRNA دروست دەکرێت بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری فێربکات ئەو نیشانانە بناسێتەوە.
ئامانج ئەوەیە سیستەمی بەرگری خانە شیرپەنجەییەکان ماوەکان بدۆزێتەوە و لەناویان ببات.

ئایا ئێستا چارەسەری شێرپەنجەیە؟

نەخێر، هێشتا نا. ئەنجامە نوێکان زۆر هیوا‌بەخشن، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە Moderna چارەسەری هەموو جۆرەکانی شێرپەنجەی دۆزیوەتەوە، تاقیکردنەوەی سەرەکی لەسەر melanoma بووە، و تەواوی داتاکانی تاقیکردنەوەکە هێشتا بە تەواوی بڵاونەکراونەتەوە و پێویستی بە پەسەندکردنی دەزگاکانی دەرمان هەیە.