دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"تەقەکەرەکەی کۆشکی سپی نەخۆش بووە"
ترەمپ: شەڕی ئێران زوو تەواو دەبێت و کار بۆ رێککەوتنی روسیا و ئۆکرانیا دەکەم
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شەڕی ئێران زۆر زوو تەواو دەبێت و کار بۆ رێککەوتنی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەکات.
ترەمپ قسەی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز کردووە و دەڵێت، دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیم لەگەڵ پوتین و زێلینسکی لەبارەی ئۆکرانیا ئەنجامداوە و کار بۆ رێککەوتنی نێوانیان دەکەم”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کاربەدەستانی ئێران دەیانەوێت قسە بکات، دەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن، پێشیوایە شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر زوو کۆتایی دێت.
سەبارەت بە رووداوی تەقەکردنەکە، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، “تەقەکەرەکەی ئاهەنگی پەیامنێرانی کۆشکی سپی نەخۆش بووە و خێزانەکەشی دەیانزانی کێشەی هەیە، پێش ئەوەی لە هۆڵی ئاهەنگەکە نزیک بێتەوە دەستگیر کرا”.