هەڕەشەکانی ترەمپ لە بەرپرسانی ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
بەرمیلی سەروو 97 دۆلارە
نرخی نەوت بەرزبووەتەوە
توانا نەقی
ئەمڕۆ چوارشەممە 3.6.2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە سەروو بە 97 دۆلار دیاریکراو.
بە دیاری کراوی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە لە چاو دوێنێدا و نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتووەتە 97.18 دۆلار و هەرچی نرخی نەوتی تەکساسیشە بەرمیلی بە 95.07 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینەکەی دوێنێی نەوت هەرندک کاتی بوو ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێژەی 1.18٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو، هاوکات نەوتی سووکی تەکساسیش بە1.31٪ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.
شارەزایانی بازاڕی وزە هۆکاری ناجێگیری و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نرخی نەوت بۆ ئەو قسەوباسانە دەگەڕێننەوە کە چەند رۆژێکە سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە، کە هەر پێشوەچوونێک یان پاشەکشەیەک لەو پرسەدا، راستەوخۆ کار دەکاتە سەر بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخەکان لە بازاڕی جیهانیدا.