نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
سەروو 105 دۆلارە
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لەسەروو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئهمڕۆ شەممە 25.4.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار و 3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.25٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتى سووکی تێکساس، بە 94 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
وەزعی گەرووی هورمز بووەتە گرێکوێرەیەکی جیهانی و تادێت زیاتر ئاڵۆز دەبێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش بەردەوامە و دەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسەدا نرخی نەوت بەرز و نزمی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
هەر ئێستاش وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی لە پاکستانە و بڕیارە نوێنەرانی ئەمریکاش بگەنە ئیسلام ئاباد و هەوڵ هەیە گەڕێکی دیکە دانوستان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و گەیشتن بە رێککەوتن بەڕێوەبچێت.