هەواڵەکان

باران شەقامەکانی وێران کردووە و رۆژئاواش دوو رۆژە بۆ هەرێم لەسەر شەقامن


ژووری هەواڵ

قیریش بەرگەی بارانە بەلێزمەی نەگرت و ئەوەتا لەشەقامى شارباژێر – سلێمانى کە لە تونێلى پێشڕەوەوە بۆدوو سایدى هەوارى شار شۆڕ دەبێتەوە، پڕبووە لە چاڵوچۆڵى و چەندین ئۆتۆمبێل بەهۆیەوە تایەیان تەقیوە.

ئەو رۆژ و شەوانەی خەڵک لە باشووری کوردستان گردبوونەوەی پشتیوانیان دەربڕی بۆ رۆژئاوا، نەک جێگەی خۆی گرت، وا دوو رۆژە لە رۆژئاوا بۆ پشتگیری لە باشوور لەسەر شەقامن.
خەڵک دەڵێن، باشوور وەک چۆن بۆ رۆژئاوا لەسەرپێ وەستا، ئێمەش لەسەرپێ دەوەستین و پشتگیرى لە باشوور دەکەین بۆ ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەری.

هەڵەبجە بەشی قەستەرەی نییە و ئەوەتا، ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه دەڵێ،‌ پاش ئەوەی هاوشارییەکی هەڵەبجەی تەمەن 60 ساڵ بە مردوویی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و فێرکاری هەڵەبجە لەلایەن پزیشک و کارمەندە ماندوونەناسەکانی  فریاکەوتی خێراوە کاری پێویستی بۆ کرا و توانرا بگەڕێندرێتەوە بۆ ژیان.

دوکانێک لە ناو بازاڕی هەولێر هەیە و دەکەوێتە بەرامبەرئەسواق سیروان، کە ساڵانێکی زۆرە خەریکی چاککردنەوە و فرۆشتنی مەکینەی درومان و خەیاتی، ئەوان مەعلانی ئیشەکەن و لە باوکیانەوە بۆیان ماوەتەوە.