شەش کارمەندی ئاگرکوژێنەوە گواسترانەوە نەخۆشخانە
کلێسایەکی تەمەن 138 ساڵە لە نیویۆرک سووتا
964+
شانیا بێستون
کلێسایەکی دێرینی تەمەن 138 ساڵە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا سووتا و شەش کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش لە کوژاندنەوەیدا بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوزی ئەمریکی، کێلساکە دوو نهۆمییە، بە هۆی زۆریی ئاگرەکەی پێنج زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و زیاتر لە 270 کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش لە ئەرکدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هاوکات لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، سەقفەکەی داڕماوە و شەش کارمەندی ئاگرکوژێنەوە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی کڵێساکە، دەستبەجێش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
کڵێساکە یەکێکە لە شوێنە کۆنەکانی ناوچەی ئەستۆریا لە نیویۆرک و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە بەردەوامە.