پەراسویەکیشى شکاوە

ئەو کەسەى تونێلە بەفرینەکەى رووخاند روونکردنەوە دەدات

ئاکام غەفور- برادۆست

ئەو هاوڵاتییەى لە سنوورى برادۆست تونێلە بەفرینەکەى رووخاند، لە 964ـەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: لەبەر ئەوەى مەترسى لەسەر منداڵەکانم و ئاژەڵەکانم هەبووە بۆیە رووخاندوومە.

دەلیل جەمیل ئەو گەنجە شوانکارەیە کە لە رۆژانى رابردوودا، لە کاتى شکاندنى تونێلێکى بەفرین ڤیدیۆکەى بڵاو بووەوە و وەک کارێک بۆ تێکدانى سروشت تۆمەتبار کرا، هەربۆیە فەرمانگەى ژینگەى سۆران، دۆسیەى یاسایى بۆ کردەوە.

دەلیل لە 964ـەەوە روونکردنەوە لەبارەى ئەو کارەى دەدات و دەڵێت: بە مەبەستى تێکدانى سروشت ئەوکارەم نەکردووە، من شوانکارم و ماڵم لە نزیکى ئەو تونێلە بەفرینەیە و تونێلەکەش مەترسى بوو لەسەر منداڵەکانم و ئاژەڵەکانم، چونکە مەترسى رووخانى لێدەکرا.

لە کاتى رووخاندنى تونێلەکە دەلیل دەکەوێتە خوارەوە، پەراسویەکى دەشکێت، بەڵام وەکخۆى دەڵێت: هیچ کاتێک مەبەستم نەبووە، ژینگە بشێوێنم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح