پشدەر
بەخێزانی لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانن
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
لە گوندی شەروێتی سنووری پشدەر ئەمڕۆ هەینی فێستیڤاڵێک بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو و خانمان و خەڵکی دەڤەری راپەڕین هەموویان لە فێستیڤاڵەکە بوون بۆساغ کردنەوەی بەرهەمە دەستی و خۆماڵییەکانیان.
پەیامنێری 964 رۆیشتە لای کچ و باوکێک کە کچەکە کاری دەستی دەکرد و کۆمەڵێک ئەکسێسواری جوانی بەدەستی خۆی دروست کردووە و دایناوە و دەیانفرۆشێ باوکیشی بۆ پاڵپشتی کچەکەی لەوێیە و دەڵێت کچەکەم خویندنی تەواو کردووە و دانەمزراوە، بۆیە بیری لەوە کردووەتەوە بۆخۆی کار بکا و منیش تا بتوانم پشتگیری دەکەم.
جا هەر ئەوان نین لەلایەکی دیکەشەوە کچ و دیاێک بە تەنیشت یەکەوە دوو مێزیان داناوە و کچە بەرهەمی خۆماڵی سەوزە و میوە دەفرۆشێ و دایکیشێ دەڵێ حەز دەکەم جلوبەرگ و کلتوری قەدیمی پشدەر زیندوو بکەمەوە بۆیە دەستم داوەتە کاری دەستی و بە متومورش سەرولاگیرە و ئەکسیسواری جوانی خانمانەی چنیوە
لەلایەکی دیکەشەوە مام و برازا و دوو هاوسەری هەر یەکە و سەرقاڵی ساغ کردنەوەی بەرهەمی خۆیانن و لە فێستیڤاڵەکە کەیف خۆشن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر