وردەکاری ئاگرکەوتنەوەکەی ماڵی عەلی ئەحمەد
ئاگر ئەرشیفی زیاتر لە نیو سەدە کارە هونەرییەکانی هونەرمەندێکی هەولێری لەناوبرد
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵی عەلی ئەحمەد هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێر، تەواوی ئەرشیفی کارە هونەرییەکانی لەناوچوون دەشڵێتک کتێبی زۆر دەگمەنیشی سووتاون.
هونەرمەند عەلی ئەحمەد زیاتر لە 50 ساڵە لە بوارەکانی شانۆ، دراما و فیلمدا خزمەت بە هونەر درەنگانی شەوی رابردوو نزیک کاتژمێر 12:00ـی شەو ماڵەکەی لە گەڕەکی کوێستانی شاری هەولێر سووتا.
ئەو بە 964 ی وت نازانێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چو بووە بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی پێیان وتووە کە هۆکارەکەی شۆتری کارەبا بووە.
دەشڵێت “بەهۆی ئەو ئاگرەوە هەرچی ئەرشیفی هونەریم لە ساڵی 1970 تاوەکو ئێستا هەمووی سووتاوە و لەناوچووە. ئەمەو جگە لەوەی چەندین کتێبی دەگمەنیشم هەبووە ئاگرەکە ئەوانیشی سووتاندووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن