رەوانەى پزیشکى دادى کراوە

تەرمەکەى گۆمەسپان دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”کاتژمێر 10:50 خولەکى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، تەرمى پێشمەرگە خنکاوەکەى بەنداوى گۆمەسپان دۆزرایەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کراوە”.

رۆژى 13.5.2026، پێشمەرگەیەک بەناوى توانا نەجم کە تەمەنى 22 ساڵ بوو، لە بەنداوى گۆمەسپان کە دەکەوێتە باکورى رۆژهەڵاتى شارى هەولێر، خنکا.

بە وتەى شاخەوان سەعید، تەرمەکە هەر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە کە لێى خنکاوە، بەڵام بەهۆى ساردى ئاوەکەوە، شێوان لە تەرمەکەدا رووینەداوە.