خەلەکان؛ لە پێنج رۆژدا، چوار رووداوی هاتوچۆ

پێکدادانی دوو بارهەڵگر دەست و قاچی سێ کەسی شکاندووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئەم دەمەو ئێوارەیە، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی خەلەكان و لە نزیك گوندی شێخ عوبێد روویدا، دوو بارهەڵگر بەیەكیاندا كێشاوە و رووداوەكە بریندار بوونی سێ كەسی لێ کەوتووەتەوە، سۆراغ ئاشکرای کرد، دەست و قاچیان شکاوە.

لەگەڵ رووداوەکە، خەڵک و تیمەکانی فریاکەوتن چوون بە هانای بریندارەکانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.4.2026، مەڵبەند خەلەكانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلەكان لە نزیک قەزای دوکان بە 964ی وت، رووداوەكە لە نێوان دوو بارهەڵگر روویداوە، كە یەكێکیان خۆراكی پێ بووە و ئەوەی دیكەش بلۆكی باركردووە، بەیەكیاندا كێشاوە و سێ بریندار رووداوەكەیان هێناوە بۆ نەخۆشخانەی خەلەكان.

بە گوێرەی سۆراغی 964، بریندارەكان چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە و بە ئامبوڵانس رەوانەی سلێمانی كراون، مەڵبەند خلەکانی وتی. هەرچەند مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە، بەڵام قاچ و دەستیان شكاوە و پێویستیان بە چارەسەری زیاتر هەیە.

ئەو بەرپرسە تەندروستییە ناحیەکە ئاماژە بە خراپی رێگەی خەلەکان کرد و وتی، رێگاكە زۆر خراپ بووە و روداوەكان زۆر بوون، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چوار رووداوی هاتوچۆی تیایدا روویانداوە، بەوانەی ئێستاوە 15 بریندار هاتوونەتە نەخۆشخانەی خەلەكان و چارەسەریان بۆ كراوە لە کۆی ئەو رووداوانە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ بریندا...

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ برینداریش هەیە