کەی هەرزان دەبێتەوە؟

ئەمریکا بەدەست گرانبوونی بەنزینەوە دەناڵێنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچێت نرخی بەنزین لە ئەمریکا گەیشتبێتە لوتکەی گرانی، پێشبینیش دەکات وردە وردە نرخەکەی دابەزێت بۆ کەمتر لە سێ دۆلار بۆ هەر گالۆنێک، بەڵام تا ساڵی داهاتوو لە سەرووی سێ دۆلارەوە بمێنێتەوە.

کریس رایت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN روونیکردەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا، یان رەنگە ساڵی داهاتوو نرخی گالۆنێک بەنزین بۆ خوار 3 دۆلار دابەزێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە دابەزینی نرخەکان پەیوەستە بە چارەسەرکردنی ململانێی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە نرخی سووتەمەنی لە ئەنجامی ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و هێرش و گرژییەکان، لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا گران بووە.

هاوکات خەمڵاندنەکانی بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە رێڕەوی نرخەکان جیاوازن، سکۆت بایسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پێشبینی کردووە تا هاوین دابەزین بۆ نزیکەی سێ دۆلار بێت بۆ هەر گالۆنێکی بەنزین، لەکاتێکدا کریس رایت وەزیری وزە پێی وایە رەنگە زیاتر بخایەنێت.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا رەنگە تا مانگی 11ی ئەمساڵ نرخەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابن.

"مەترسی هەیە تەنگژەی وزە و سووتەمەنی دروست ببێت"