لە رانیە

موچە بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جوڵاند

964+

فەرمان مەلا حەسەن – رانیە

لەگەڵ موجە هات، فرۆشیارانی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەچنە بەردەم ئەو بانکانەی خانەنشینان موچەی لێوەردەگرن، ئەوەش بەئومێدی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

بەشێک لەو موچەخۆرانە هەر هاتنە دەرەوە، لە باخەڵی گەرمبووەوەیان خەرجی دەکەن.

باهۆز جومعە یەکێک لە فرۆشیارەکان بە 964ی راگەیاند، ئێمە لێرە برنج و دۆو دۆشاو خۆماڵی دەفرۆشین، خەڵک لە نرخەکان دەپرسێت، تاڕادەیەک شتەکان دەفرۆشرێن.

ئیبراهیم ڕەسوڵ یەکێکی دیکەیە لە فرۆشیاڕەکان، بە 964ی وت، بازاڕ گەرمە و ئەوانەی موچە وەردەگرن بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکڕن.

ناوبەناو موچەخۆر دێنە دەرەوە، عەبدوڵا حەوێز، دوای وەرگرتنی موچەی خانەنشینیەکی کاردوو گەنگر و ماستی کڕیووە و دەڵێت، ئەگەر موچە بێت دەتوانین شت بکڕین و من زۆرتر ئارەزووی کڕینی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکەم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو خانەنشین؛ لە چاوەڕوانى موچەدا دەردەدڵ دەکەن

دوو خانەنشین؛ لە چاوەڕوانى موچەدا دەردەدڵ دەکەن