وەزیری کار : بە موچە منداڵانی سەرجادە نامێنێت

205 هەزار خێزانی کەمدەرامەتی هەرێم چاوەڕێن موچەیان لە بەغداوە بۆ بێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە 964ی راگەیاند، لیستێکی 205 هەزار کەسیان بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ناردووەتە باغدا بۆ ئەوەی موچەیان بۆ دابین بکرێت، چاوەڕێن بەغدا ئەو کارە بکات و دەشڵێت “پێدەچێت لە سەر بودجەی 2026 بۆیان دابینبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە کار لەسەر ئەوە دەکات کە منداڵانی سەر جادە و ترافیکەکان نەهێڵێت بەلام دەڵێت “ئەو کارە بەوە دەکرێت کە موچە بۆ خێزانەکانیان ببڕدرێتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە چوونیان بۆ جادەکان بکرێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

کوێستان محەمەد: هەزاران کەس موچەی کەمئەندامی وەردەگرن ...

کوێستان محەمەد: هەزاران کەس موچەی کەمئەندامی وەردەگرن و کەمئەندامیش نین