لە زەڕایەن

پشتگیری غاز وەرگرتن بۆ ژن و مێردە تازەکان دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

ژن و مێردە تازەکان، بەهۆی راگیرانی فۆڕمی خۆراک و نەبوونی تۆماری ناوەکانیان ناتوان بە سیستمە تازەکە غاز وەربگرن، بەڵام حلی ئەوەیان بۆ کرا و ئەوەتا لە زەرایەن، هەر کۆپییەکی گرێبەستی هاوسەرگیری بببەن پشتگیرییان بۆ دەکەن تا غاز وەربگرن.

سێ گروپی بۆ پێدانی پشتگیرییەکە دیاری کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.4.2026، ناحیەی زەڕایەن لە ئاگادارییەکەدا دەڵێ، پشتگیری بۆ وەرگرتنی غاز بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە لە ساڵی 2022 بۆ 2026 هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام مامەڵەی فۆڕمی خۆراکیان راگیراوە و فۆڕمی سەربەخۆیان نییە دەکەن.

ئەوان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەیەوە کە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە سەردانی بەشی خۆراکی زەڕایەن بکەن بۆ ئەوەی پشتگیرییان بۆ بکرێت.

لە کاتی سەردانیکردن، پێویستە کۆپییەک لە گرێبەستی هاوسەرگری و کارتی نیشتمانی کوڕ و کچ ببەن لەگەڵ خۆیان؛

هاوسەرگیری 2022 – 2023 // لە 13/4/2026 تـا 16/4/2026
هاوسەرگیری 2024 // لە 19/4/2026 تـا 23/4/2026
هاوسەرگیری 2025 – 2026 // لە 26/4/2026 تـا 30/4/2026