لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی رێگەکانی پەرەپێدانی هاوکاریی دووقۆڵییە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، ئاو، ئاسایش و وەبەرهێنان.
لە بەشێکی تری دیداری نێوان هەردوو وڵات، باس لە پرسە جێی بایەخەکانی ناوچەکە دەکرێت، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتن و یاداشتنامانەی پێشتر واژۆ کراون.
باس لەوەشکراوە، لەسەردانەکەدا بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی هاوبەش دەکرێت بەو ئاڕاستەیەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ بکات.