وەڵامی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دایەوە
ئۆکرانیا: بانگهشهی تێوەگلانی گروپە چەکدارەکانمان لە عێراق درۆیە
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئهمڕۆ سێشەممە وەڵامی لێدوانەکانی قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی دایەوە سەبارەت بە تێوەگلانی گروپە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراقدا.
قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، کە دەستگیرکراوان لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە کارکردن بۆ ئۆکرانیا ناوە لە هەندێک هێرشدا.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا، ئەو بانگهشه “بێ بنەمایانە” رەتدەکهنهوه کە قاسم عەبودی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆماری عێراق سەبارەت بە تێوەگلانی گوایە ئۆکرانیا لە چالاکییە نایاساییەکان لەسەر خاکی عێراق دەیخاتەڕوو، دەڵێت “هیچ راستی و بەڵگەیەک نییە بۆ پشتگیریکردنی ئەو بانگهشانه، ئەوەش خاڵێکە کە خودی ئەو بەرپرسە عێراقییە دانی پێداناوە”.
باس لەوەشکراوە، کە لایەنی عێراقی لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ئۆکرانیای لە هیچ زانیاری و نیگەرانییەکی پەیوەندیدار ئاگادار نەکردوهتەوە، ئەوەش رووندەکاتەوە، کە “ئەگەر ئەو بانگهشانه بنەمایان هەبوایە، ئەوە لۆژیکی دەبوو لە رێگەی ئەو کەناڵانەوە بیانگەیەنین، لەبری ئەوە لایەنی ئۆکراینی لە ڕێگەی پەخشێکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆوە تۆمهتبار بكرێت”.
ئەوەی بەرپرسە عێراقییەکە کردوویەتی لالەیان ئۆکرانیاوە قبوڵکراو نییە و بە نابەرپرسیار دەزانن، چەنکە ئەوە دژایەتی بنەماکانی رێزگرتنی یەکترە و زیان بە پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا و عێراق دەگەیەنێت”.
هەر بەپێی بایاننامەکە، ئۆکرانیا بەردەوام عێراق وەک هاوبەشێکی گرنگ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەڕوانێت و دوپاتیدەکاتەوە لە پابەندبونی بێوچانی خۆی بەرامبەر بەهێزکردنی هاوکاری سیاسی، ئابوری و مرۆیی بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش”.