سبەینێ لە خانکێ دەستپێدەکات
دەست بە دابەشکردنی منحەی دوو مانگی رزگاربووانی ئێزدی دەکرێت
فەرهاد حەسەن
بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی منحەی دوو مانگی رزگاربووانی ئێزدی بکرێت، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان دابینکراوە.
منحەکە هی مانگەکانی کاننونی دووەم و شوباتی ئەمساڵە.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
به‌پێی ئه‌و خشته‌ى بۆ دابه‌شكردنى مینحه‌كه داندراوه سبەینێ هەینی لە ناحیەی خانکێ دەستپێدەکات و رۆژی شەممە لە دێربون، یەکشەممە لە کۆمەڵگای شاریا دابەشکردنەکە بەردەوام بێت.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، مینحهیهكه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.