خشتەکە بڵاوکرایەوە

لە سێ رۆژدا هەموو موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن

شۆڕش قادری

خشتەی موچە بڵاوکرایەوە و لە سێ رۆژدا هەموو موچەی مانگی 5ـی موچەخۆران دابەش دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە هەموو موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

ئەو موچەخۆرانەی ئەمڕۆ موچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر 5ـی ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.

خشتەی موچە لە خوارەوە؛