نزیکەی چوار پلە بەرزدەبێتەوە

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان گەرماکە بەتین دەبێت

شۆڕش قادری

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان گەرماکە بەتین دەبێت و ئەم دوو رۆژە نزیکەی چوار پلەی دیکە گەرماکە بەرز دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە دیکە بەرزتردەبێتەوە.

سبەی چوارشەممەش کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، کەشەکە گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما نزیکەی دوو پلەی دیکە لە هەموو کوردستان بەرزدەبێتەوە، لە گەرمیان دەگاتە 39 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی