بە حسابی ژیری دەسکرد هەر ئارسناڵ دەیباتەوە و مۆرینۆش 9 مەرجی قورسی بۆ ریاڵ داناوە

964+

ژووری هەواڵ

بە حیسابی زیرەکی دەستکرد بێت، جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمساڵ بۆ ئارسناڵ دەبێت، جا ئەگەر ئەوە روو بدات بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا تۆپچییەکان جامەکە بەرز دەکەنەوە.

مۆرینۆ دەبێتەوە راهێنەری ریال مەردید، بەڵام دەبێت ئەم نۆ مەرجەی بە قسە بکەن کە یەک لە یەکیان قورسترە.

بەزمەکانی پێکێی سەر بە گۆبەن تەواو نابن، هەفتەی پێشوو کاتێک شاکیرای کۆنە یاریی بە کۆکردنەوەی دوو ملیۆن کەس ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، هەموو لە کۆمێنت بۆیان نوسیبوو، ئای ئێستا دەبێ حاڵی پێکێ چۆن بێت، زۆری پێنەچوو وەڵام هات.

ئەم بەیت و بالۆرەیەی ئێرانیش هەر تەواو نابێت، رۆژێک دەڵێ دەچم بۆ مۆندیال و رۆژێکی تر دەڵێ ناچم.