وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران:

“هێرشمان بکرێتەوە سەر، زۆر بە توندی و قورستر لە جاران وەڵامیان دەدەینەوە”

شۆڕش قادری

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، هێرشمان بکرێتەوە سەر، زۆر بە توندی و قورستر لە جاران وەڵامیان دەدەینەوە.

ئەبولفەزڵ شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە کەناڵی جەزیرە وتووە، “هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشمان بکەنەوەسەر، زۆر بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە و لێیان دەدەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمجارە شەڕ دەستپێبکاتەوە، شەڕێکی فراوانتر لەوانەی پێشتر دەبێت و لە ناوچەکە دەچێتە دەرەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەندەرعەباس و باشووری ئێران بیسترا و دواتر فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دوو بەلەمی سوپای پاسدارانیان لە گەرووی هورمز تێکشکاندووە لەکاتێکدا سەرقاڵی دانانی مینی دەریایی بوون.