جەی.دی. ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا
لوتکەى پاکستان لە مەترسیدایە
ترەمپ: رەنگە جەى دى ڤانس نەچێتە پاکستان
964+
وریا فەتاح
لە کاتێکدا دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باس لە نزیکبوونەوەی “کۆبوونەوەی ئاشتی” دەکات، ئاڵۆزییەکان لە لوبنان و گەرووی هورمز گەیشتوونەتە لوتکە و ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە ئاگربەست دەکات.
هەرچەندە خەریکە وردە وردە هەڕەشە لەسەر لوتکەى پاکستان دروست دەبێت، بەڵام دۆناڵد تڕەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “نیویۆرک پۆست” رایگەیاند، بەمزووانە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە وڵاتی پاکستان دەستپێدەکات، بەڵام ئاگربەست لوبنان ناگرێتەوە”.
پاکستان پێشنیاری کردووە رۆژی هەینی لوتکەکە لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبچێت. تڕەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە رەنگە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێران گەروى هورمزى بەڕووى کەشتییەکاندا داخست و ئیسرائیل بە پێشێلکردنى ئاگربەست لەقەڵەم دەدات بەهۆى ئەو هێرشە چڕانەى دەیانکاتە سەر لوبنان.