"ئەگەرنا لە هەموو شتێک دەدەین"

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە تا سبەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران بگەنە رێککەوتن، ئەگەرنا خراپ دەقەومێ.

ترەمپ قسەی بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی کردووە و دەڵێت، “ئێرانییەکان لە ئێستادا لە دانوستاندان و ئەگەرێکی زۆر هەیە تا سبەی لەگەڵیان بگەینە رێککەوتن، ئەگەرنا لە هەموو شتێک دەدەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئێرانییەکان ئەو کارە نەکەن، باشترە نەوتی ئەو وڵاتە ببەن.

هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ بەتوڕەییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیبووی، “ئەو گەرووە نەفرەتییە بکەنەوە ئەی گەمژەی شێتینە”.

مەبەستی ترەمپ گەرووی هۆرمزە کە سبەی ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت کە 10 رۆژ لەمەوبەر کاتەکەی درێژ کردەوە و وتی، ئەگەر تا 6ـی نیسان دەسەڵاتدارانی ئێران گەرووی هۆرموز بەڕووی کەشتییەکان نەکەنەوە، ژێرخانی وزە و وێستگەکانی کارەبای ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.