هاتوچۆی عێراق. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
لەگەڵ هاتوچۆ یەکیان بینیوە
لیژنەی ناوخۆ هەمواری 40%ی یاسای هاتوچۆ تەواو کردووە
ئەحمەد مستەفا
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان هەمواركردنەوەی 40%ی یاسای هاتوچۆی تەواوكردووە، ئەوەی روون کردەوە کە لەگەڵ هاتوچۆ رێککەوتنیان هەیە بۆ رێژەی سەدا 30ی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بێ بەرامبەر.
ئەندامی لیژنەكە یاسر ئەسكەندەر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، هەمواركردن لە یاسای هاتوچۆدا هەیە، و دەستمان كردووە بە هەمواركردنەوەی نزیكەی 40%ی، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ هەمواركردنەكان لە دانیشتنەكانی داهاتوودا.
لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەكە میوانداری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، فەریق عودەی سەمیر حەسانی كرد، و سەردانێكی مەیدانییان هەیە كە پلانمان بۆ دانراوە بۆ بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گشتی لە چەند رۆژی داهاتوودا.
ئەو وتی، هەمواركردنی یاسای هاتووچۆ بریتی دەبێت لە پێژماردن، مۆڵەت، كرێی ساڵانەی تۆماركردن، و رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل.
ڕوونیشیكردەوە كە رێكەوتنێكی نزیك لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتوچۆ هەیە كە 30%ی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بەخۆڕایی دەبێت، لەگەڵ هەر بڕە پارەیەك كە لەوە زیاتر بێت بەپێی ڕسومات.