فەرمانبەران ئاگادارکران
عێراق یاری هەیە و یەك سەعات دەوامی بۆ دواخرا
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە 31.3.2026، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکان بۆ سبەی چوارشەممە کاتژمێرێک دوابخات و لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی دەستپێدەکات.
سبەی بەیانی عێراق و بۆڵیڤیا یارییان هەیە.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە هەمووان بتوانن سەیری یارییە چارەنووسسازەکەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بۆلیڤیا بکەن، کە کاتژمێر 06:00ـی بەرەبەیان بەڕێوەدەچێت.
هەروەک، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی پاداشت بکرێن لە کاتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ کۆتایییەکانی جامی جیهانی.
عێراق كێشه و گرفتی ئاماده‌كاریی زۆره بۆ ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه، تیپه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی گه‌شتی فڕۆكه، به‌شێكی یاریزانه ناوخۆییه‌كانی به پاس لە بەغداوە چوونه‌ته ئوردن و له‌وێوه به‌ره‌و مه‌كسیك ده‌ڕۆن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خه‌ونی گه‌یشتنه به مۆندیالی 2026 و ئه‌و خه‌ونه‌شی نزیكه له‌وه‌ی ببێته راستی، چونكه تیپه‌كه به یه‌ك بردنه‌وه ده‌گاته مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌ک جار له 1986 به‌شداریی مۆندیالی كردووه.