هەڵمەتەکە رۆژانەیە

دامێنی “قەرات” گوڵڕێژ کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی گوڵچاندنی لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری قەڵا دەستیپێکرد .

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەڵمەتەکە دووشەممە دەستیپێکردووە و بە شێوەیەک ئەنجامدرا، کە تێیدا لە دامێنی قەڵای هەولێر، پارکی شار، بەردەم پارێزگای هەولێر و قایمقامیەتی هەولێر، رێژەیەکی زۆر گوڵ چاندرا، ئەمەش بە ئامانجی زیادکردنی رێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شار .

ئاماژەیان بەوەش کردووە، تیمەکانیان لە ئەندازەی پارکەکان رۆژانە ئەو جۆرە هەڵمەتانە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ئاستی سەوزایی شاری هەولێر بەرزتر بکەنەوە و ژینگەیەکی سروشتی و تەندروست بڕەخسێنن.

شارەوانیی هەولێر سەلاجە و كەپری سەر شۆستەكانی راماڵی

شارەوانیی هەولێر سەلاجە و كەپری سەر شۆستەكانی راماڵی