دیمەنێک لە گەرووی هورمز - وێنە؛ ئەرشیف
سوپای پاسداران:
“لە 24 کاتژمێری رابردوودا 23 کەشتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە”
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوو 23 کەشتی بەهەماهەنگی خۆیان گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لە شەو و رۆژی رابردوو 23 کەشتی لە نەوتهەڵگر و کۆنتینەرهەڵگر و بازرگانی بەهەماهەنگی هێزەکانمان گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە”.
چەند رۆژێکە سوپای پاسداران بەمەبەستی پیشاندانی باڵادەستی خۆی لە گەرووی هورمز، ئاماری رۆژانەی تێپەڕینی کەشتییەکان لە گەرووەکە بڵاودەکاتەوە و ئەمریکاش دەڵێت، گەمارۆی دەریایی سەربەندەرەکانی ئێران بەردەوامە و ئەوە خۆیانن کە کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکەن، نەک ئێران.