رانیە

تەرەقەفرۆشێک دەستگیر کرا

توانا نەقی

هەر لە پێش جەژنەوە هۆشداری ئەوە درابوو فرۆشتنی تەرەقە و یاری تەقەمەنی قەدەغەیە کەچی ئەمڕۆ کەسێک بەناو کۆڵانەکانی رانیەدا تەرەقەی فرۆشتووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژن هێزەکانی نەژدە توانیویانە کەسێک دەستگیر بەن کە لانە کۆڵانەکانی رانییە تەرەوەی فرۆشتووە.

تەرەقە ئەو تەقەمەنیەیە کە منداڵان لە رۆژانی جەژن بەکاری دەهێنن و دەنگێکی بەرز و ناخۆشی هەیە و دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەسەکە ناوی (د، ق، ح)ـە و تەمەنی سەروو 18 ساڵ، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بە پێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ کراوەتەوە و دەستیشگیراوە بەسەر تەرەقە و تەقەمەنیەکاندا.