میدیاکاران ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن
پەیامنێرانی بێ سنوور نیگەرانە
ئازادی رۆژنامەوانی لە 25 ساڵی رابردوودا گەیشتە نزمترین ئاست
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی، و زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهان لە دۆخێکی خراپدان، ئەمە قسەی پەیامنێرانی بێ سنوورە.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵی، رۆژنامەوانان رووبەڕووی سەختی زۆر دەبنەوە.
رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، پێشتر دۆخی رۆژنامەوانی لە هیچ وڵاتێکدا بەم شێوەیە خراپ نەبووە، لە راگەیەندراوەکەدا نموونە هاتووە کە سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام هێرشی سیستماتیک دەکاتە سەر رۆژنامەوانان.
هەروەها سعودیەش سزای لە سێدارەدانی بەسەر رۆژنامەوانێکدا سەپاندووە لە ساڵی 2025.
رێژەی ئەو وڵاتانەی کە ئازادیی رۆژنامەوانییان تێیدا لە دۆخێکی باشدا بووە، لە 20% ەوە بۆ 1% کەمیکردووە، لە ئەوروپاش تەنیا حەوت وڵات دۆخی باشیان هەیە و دۆخی رۆژنامەوانی لە ئەمریکا دوای هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بەرەو خراپی چووە.