هێرش کردنەسەر کەشتییەکی کوەیت بەهای نەوتی بەرزکردەوە
113 دۆلاری تێپەڕاند
هێرش کردنەسەر کەشتییەکی کوەیت بەهای نەوتی بەرزکردەوە
964+
شۆڕش قادری
هێرش کردنەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری کوەیت بەهای نەوتی بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک 113 دۆلاری تێپەڕاند.
درەنگانی شەوی رابردوو ئێران هێرشی کردەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری کوەیت لە بەندەری دوبەی و ئاگر و دوکەڵێکی زۆری لێ بەرزبووەوە، بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ سێشەممە 31.3.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار و نیو دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە 0.60٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 103 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.50٪ بەرزبووەتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی کوەیت بڵاویانکردووەتەوە، کەشتی “سالمی” وڵاتەکە زیانی زۆری پێگەیشتووە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەوت لە دەریادا هەیە، بەڵام هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و هەر 24 کارمەندی کەشتییەکە سەلامەتن.