بە 150 هەزار دینار جێگیرکرا
وەزارەتی دارایی عێراق نرخی نوێی دۆلاری پەسەندکرد
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەو نرخە نوێیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دۆلار دیاریکرد، پەسەندیکرد و رایگەیاند، وەزارەتیان لەمەودوا ئەو نرخە جێگیر دەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بە پشت بەستن بە بڕیاری 544ـی ئەنجومەنی وەزیران کە لە میانی کۆبوونەوەی 06.10.2026 دەرکرا، بڕیارماندا نرخی فەرمی دۆلار بەرامبەر دینار بە 1500 دینار بۆ یەک دۆلار جێگیربکەین.
دوێنی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار دیاریکرد و بەپێی بڕیارەکە، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 150 هەزار دینارە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک، نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان 151 هەزار و فرۆشتنیشی بە هاوڵاتییان 152 هەزار دینارە.