ئاو کۆبووەتەوە
لایەکى شەقامى 100 مەترى گیراوە؛ خۆتانى لێمەدەن
964+
وریا فەتاح
بەهۆى ئەو بارانەى لە بەیانى ئەمڕۆوە هەولێرى گرتووەتەوە، لە شەقامى 100 مەترى و بەدیاریکراوى لە نزیک فاملى مۆڵ، ئاوێکى زۆر کۆبووەتەوە و هاتوچۆى ئۆتۆمبێلەکانى پەکخستووە.
لە ئێستادا، ئەو سایدە گیراوەو تیمەکانى هاتوچۆ شەقامەکەیان بەربەست کردووە، چونکە ئاوێکى زۆر کۆبووەتەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش پەکیان کەوتووە.
پێشتریش سەنتەرى فریاگوزارى و هەماهەنگى قەیرانەکان، هۆشدارى دابوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ و رۆژى هەینى، شەپۆلێکى بارانبارینى سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە هەولێریش بڕێکى زۆر دەبارێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح